AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٩ ٠٩:٥٥

ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت:

ئێران ئامادەیە لە بواری دیپلۆماتیکەوە بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا ڕۆڵ بگێڕێت

ئێران ئامادەیە لە بواری دیپلۆماتیکەوە بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا ڕۆڵ بگێڕێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران لە هەر جۆرە هەوڵێکی دیپلۆماتیک کە ببێتە هۆی چارەسەری ئاشتیخوازانەی ئاڵۆزییەکان لە ئۆکرانیا پاڵپشتی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی دوانیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت ئاماژەی دایە سەر گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر جۆرە هەوڵێکی دیپلۆماتیک کە ببێتە هۆی چارەسەری ئاشتیخوازانەی ئاڵۆزییەکان لە ئۆکرانیا، پاڵپشتی دەکات و ئامادەی ڕۆڵگێڕان بۆ هەر جۆرە یارمەتییەک بۆ گەڕانەوەی ئاشتییە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامی وێڕای تێگەییشتن لە نیگەرانییە ئەمنیەتییەکان لە پەرەسەندی ناتۆ، لەسەر یەکپارچەیی خاک و سەروەری نەتەوەیی هەموو وڵاتەکان جەختی هەیە. بەدڵنیاییەوە پێمان وایە کە دیپلۆماسی و پابەند بوونی ڕاستەقینە بە بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە، تەنیا ڕێگاچارەی سەقامگیر و دادپەروەرانەی چوونە دەرەوە لە دۆخی ئێستایە.

News ID 41180

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha